رفاندنی سه‌دان هاوڵاتی كوردی سوریه‌ له‌ لایه‌ن ئیسلامگه‌راكان

32y (2)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، گروپی ئیسلامگه‌رای “جبهه‌تولنۆ‌سره‌” ٣٠٠ هاوڵاتی كوردی سوری له‌ نزیك شاری “ئه‌دله‌ب” رفاند.راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌ نێو رفێندراوه‌كانی “ئه‌دله‌ب”دا به‌رچاو ده‌كه‌ون. له‌م حاڵه‌دا گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” كلیسایه‌كیان له‌ ئاوایی “ته‌لولنسرا” له‌ باكووری شاری “ته‌لێتمه‌مر” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی “حه‌سه‌كه‌” له‌ كوردستانی سوریه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌.