به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان” هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكوحهرام” به هێرش كردنه سه‌ر شاری “داماساك”ی نیجریه نزیكه‌ی ٥٠٠ ژن و منداڵیان رفاندووه.به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه‌كانی بۆكوحهرام به‌رله پاشه‌كشه له شاری داماساك و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه و باره‌گاكانی خۆیان، نزیك به ٥٠ كه‌س له بارمتهگیراوهكانیان كشتووه. بۆكوحهرام بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیسلامی له باشووری نیجریه، شه‌ڕ ده‌كه‌ن و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسایی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، ته‌عتیلی هه‌موو مه‌دره‌سه مودێرنه‌كان و ئاموزشی یاسای ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری نیجریهیه. شایانی باسه كه له‌م دواییانه‌دا بۆحوكهرام له‌گه‌ڵ گروپی داعش چاوپێكه‌وتنیان كرد.