رۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی رێبه‌ندان له جه‌ریانی هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆسه‌ر مه‌یدانێكی نه‌وتی له وڵاتی لیبی سێ كرێكاری فیلیپینی رفێندران.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كاربه‌ده‌ستانی گروپێكی نه‌وتیی سه‌ربه شیركه‌تی تۆتاڵی فه‌رانسه رایانگه‌یاند كه چه‌كدارانی نه‌ناسراو له ئاكامی هێرش بۆسه‌ر مه‌یدانێكی نه‌وتیی له لیبی سێ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م گروپه‌یان به بارمته گرتووه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی لیبیش رایانگه‌یاندووه، له جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا ١٣ كرێكار له‌وانه پێنج كۆچبه‌ر كوژراون.