به پێی راپۆرتی زاگرۆس پۆست، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان، لیوایه‌كی خانه‌نشینكراو و دوو پاسه‌وانی “پارتی”یان له ئاواییه‌كی سه‌ربه هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان، هێزه‌كانی رژیم هاتوونه‌ته نێو ئاوایی “لاوران”ی ناوچه‌ی ئیمانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان و لیوایه‌كی خانه‌نشینكراو و دوو پاسه‌وانی پارتی به ناوه‌كانی “سه‌ید به‌هائه‌دین سه‌ید محه‌ممه‌د”، “عه‌ڵی عه‌بدوڵا محه‌ممه‌د” و “كۆسار عوسمان، دانیشتووی ئه‌م ئاواییه‌یان رفاندووه و دواتر ره‌وانه‌ی شاری پاوه‌یان كردوون.