رفاندنی منداڵان له‌ سودانی جنوبی

390t

به‌ پێی راپۆرتی سه‌ندووقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “یونیسێف”، گروپێكی چه‌كدار له‌ سودانی جنوبی، ٨٩ منداڵ و تازه‌لاویان له‌ باكوری ئه‌م وڵاته‌ رفاندووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس” له‌سه‌ر زاری “یونیسێف”، ئه‌م منداڵانه‌ كه‌ هه‌ندێكیان ته‌نیا ١٣ ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌، له‌ ئه‌یاله‌تی “نیل عۆلیا” له‌ كاتی ده‌رس خوێندن رفێندراون. ده‌وترێت منداڵانی رفێندراو وه‌ك منداڵانی سه‌رباز كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گێردرێت. شایانی باسه‌ هێشتا روون نه‌بۆته‌وه‌ ئه‌م رفاندنانه‌ كاری چ گروپێك بووه‌. به‌ڵام راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ سودان بێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →