رفاندنی ٢٠ كه‌س له‌ لایه‌ن تاڵبان له‌ ئه‌فغانستان

560t
“بی بی سی” له‌سه‌ر زاری فه‌رمانداری شاری “كێجران دایكندی” رایگه‌یاند كه‌ گروپی تاڵبان ٢٠ كه‌س له‌ هاوڵاتیانی ئه‌م ئۆستانه‌ی له‌ ناوه‌ندی ئه‌فغانستان رفاندووه‌.ناوبراو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ میدیاكانی ئه‌فغانستانی راگه‌یاند: “ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ دوكاندار و رانه‌نده‌ن، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی “چۆقدار”ی ئه‌م شاره‌ رفێندراون.” بارمته‌ گیری و هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شێوه‌یه‌كی تازه‌ی میلیشیاكان له‌ مانگه‌كانی ئه‌م دواییانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌فغانستانی گه‌لێك نیگه‌ران كردووه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك نزیكه‌ی دوو مانگی رابردوو چه‌كدارانی نه‌ناسراو كه‌ ده‌وترێت ئه‌ندامانی گروپی داعش بوون، نزیكه‌ی ٣١ كه‌س كه‌ تازه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبوون، رفاند و تا ئێستا له‌ چاره‌نووسیان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.هەر لەم بابەتهده‌ستپێكی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری ئامریكا بۆسه‌ر تكریت خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ كانادارفاندنی سه‌دان ژن و منداڵ له‌لایه‌ن بۆكوحه‌رام
درێژه‌ی هێرشی حه‌وسیه‌كان بۆ سه‌ر شاری عه‌ده‌ن
كه‌ڵك وه‌رگرتنی داعش له‌ منداڵان بۆ عه‌مه‌لیاتی نیزامی