به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” سه‌دان هاوڵاتی له ئۆستانه‌كانی “سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار” رفاندووه و پاشان ژماره‌یه‌كیانی لێكوشتووه.به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی مهحللی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، شه‌وی جومعه هێزه‌كانی داعش ١٠٠ هاوڵاتی مه‌ده‌نی دوای هێرش بۆسه‌ر ماڵه‌كانیان له ئاوایی “تهلولباج” له رۆژئاوای شاری “ئهلشرقات” له ١٢٠ كیلومێتری باشووری تكریت، رفاندووه و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “هه‌واڵنێری ئه‌ڵمان” رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی داعش ٣٠٠ هاوڵاتی سوننی مه‌زهه‌بی عێراقیان له كاردانه‌وه به ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیاتی پاكسازی ئۆستانی ئه‌نبار به زه‌بری گولله كوشتووه. ئه‌ندامانی داعش ئه‌م ٣٠٠ كه‌سه‌ی له ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی عێراق له شاری “ئه‌لقائم” له رۆژئاوای ئه‌نبار رفاندبوو.