سه‌رۆكی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تجاره‌تی رژیم له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی رایگه‌یاند، به هۆی ركود له ٩٠٠ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆستانه، زیاتر له ١٨ هه‌زار كه‌س بێكار بوون.
به وته‌ی ناوبراو، ئه‌م ناوه‌نده تهولیدیانه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا به هۆی كێشه و گرفتی ئابوری، توانایی درێژه‌دان به كار و چالاكیان نه‌ماوه. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاند، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی یه‌كێك له‌و ئۆستانانهیه كه به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی راكد، ناچالاك و نیوه چالاك بۆته‌وه و له دوو هه‌زار و ٨٠٠ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆستانه، زیاتر له هه‌زار واحێد به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه و گرفتی جیاجیای سه‌رمایه‌داری بوونه‌ته‌وه و له بارودخێكی ناجێگیردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.