رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی غه‌یره نیزامیان له فه‌له‌ستین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ساڵی ٢٠١٤ گه‌یشتۆته زۆرترین ئاستی خۆی.به پێی ئه‌م راپۆرته، زۆرترین رێژه‌ی ته‌ڵه‌فاتی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له فه‌له‌ستین له ساڵی ١٩٦٧وه تا ئێستا، له ساڵی ٢٠١٤ تۆمار كرا كه هۆكاری سه‌ره‌كی، ژماره‌ی زۆری ته‌ڵه‌فاتی فه‌له‌ستینیه‌كان له لێواری غه‌زه، هێرشی نیزامی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له هاوینی رابردوودا بوو. له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا ٢ هه‌زار و ٢٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له فه‌له‌ستین له‌وانه ٥٥٠ منداڵ كوژران، ١١ هه‌زار كه‌س بریندار بوون و ١٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره بوون. ئه‌م كه‌سانه ته‌نانه‌ت له كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ نه‌یانتوانی بۆ خۆیان ماڵێكیش دابین بكه‌ن.