به وته‌ی “ئه‌حمه‌د شه‌هید” نوێنه‌ری تایبه‌تی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئێران، رژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی‌دا زیاتر له ١٢ ساڵی رابردوو حوكمی ئێعدامی به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، لانیكه‌م ٧٥٣ كه‌س له ئێران له ماوه‌ی ساڵی رابردووی زایینی‌دا ئێعدام كراون، له حاڵێكدا كه ژماره‌ی ئێعدامه‌كان له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ی زایینی به ریز، ٥٨٠ و ٦٨٧ كه‌س بووه. نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه نیوه‌یه‌ك له ئێعدامه‌كان كه له ئێران به‌كرده‌وه ده‌رهاتوون، په‌یوه‌ندیان به تاوانه‌كانی مه‌وادی موخهدرهوه بووه.