ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ئیدی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی ئێران

380
رۆژی جومعه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئامریكا له‌ كرده‌وه‌یه‌كدا گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ئیدی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزی جیهانی له‌گه‌ڵ ٢٦٩ ده‌نگی نه‌یار له‌به‌رامبه‌ر ١٦٢ ده‌نگی موافق، ره‌تكرده‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”، ئه‌ندامانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئامریكا پاش سێ سه‌عات گفتوگۆ، ئه‌م رێكه‌وتنه‌یان نایه‌ قۆناغی ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتاییدا، زۆرینه‌ی مه‌جلیس ره‌تیان كرده‌وه‌. ده‌نگ وه‌رگرتنی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئامریكا رۆژێك دوای گه‌ڵاڵه‌ی “ئایین نامه‌”ی لایه‌نگرانی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌ سێنا بۆ پێشگرتن له‌ دانانی ئه‌م رێكه‌وتنه‌ له‌ قۆناغی ده‌نگدان، روویدا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی جومعه‌ مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئامریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌ڵپه‌ساردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان له‌دژی ئێران په‌سه‌ند كرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ ٢٤٧ ده‌نگی موافق له‌ به‌رامبه‌ر ١٨٦ ده‌نگی نه‌یار په‌سه‌ند كرا.