ره‌ت كردنی پێشنیاری بازخه‌ریدی ئیجباری كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لۆشان

920
كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمانی لۆشان” به‌ پێشنیاری بازخه‌ریدی ئیجباری كارخانه‌ی سیمانی لۆشان، وڵامی مه‌نفی داوه‌ته‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له‌ دانیشتنی فه‌رمانداری كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ به‌شداری نوێنه‌ری كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو، مودیریه‌تی كارخانه‌كه‌ وتی: كرێكاران تا كۆتایی مانگی ره‌زبه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ساڵێك چوار مانگ مافی سه‌نه‌واتی خۆیان بازخه‌رید بكه‌ن. شایانی باسه‌، له‌ حاڵی حازردا هه‌ر كام له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ نێوان ١٠ تا ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی ١٠ مانگ مه‌زایای موزدیشن.