كومیسیۆنی یه‌كیه‌تی ئوروپا داواكاریی ده‌وڵه‌تی “ئۆكراین”ی به مه‌به‌ستی جێگیر كردنی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی ئوروپا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ره‌ت كرده‌وه.
پاش وڵاتی روسیه ئێستا یه‌كیه‌تی ئوروپایه كه داواكاریی “پێترو پوروشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین ره‌ت ده‌كاته‌وه. پوروشێنكۆ پاش چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “شورای ئه‌منیه‌تی میللی و دیفاع”ی ئه‌م وڵاته له شاری “كیێف”، خوازیاری ناردنی پۆلیسی یه‌كیه‌تی ئوروپا بۆ ئۆكراین له چوارچێوه‌ی مه‌ئموریه‌تی ئاشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ببوو. هاوكات وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، فه‌رانسه، روسیه و ئۆكراین بڕیار وایه رۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ره‌شه‌ممه له شاری پاریس چاوپێكه‌وتنیان هه‌بێت و سه‌باره‌ت به دوایین ئاڵووگۆڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین وتووێژ بكه‌ن.