ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی شاری سنه‌ له‌ مه‌راسمی رۆژی هه‌واڵنێر

234
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە، به‌ره‌وڕووی رەخنە و پێشوازی نەکردنی رۆژنامەنووسانی ئه‌و شاره‌ بۆوه‌.رۆژی چوارشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، رێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بە بەشداری ئوستانداری كوردستان و هه‌ندێک لە بەرپرسانی حکوومەتی لە هوڵی سینەما بەهمەنی ئەو شارە بەڕێوەچوو. دەوترێ، بریاربووە بەڕێوەچوونی رۆژی هەواڵنێر لە شاری سنە بەبێ بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی و جیاواز لە ساڵانی پێشوو، بەڕێوەبچێت. به‌م بۆنه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لە رۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی شاری سنە وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێچەوانەی بەڵێنی “خانەی مەتبوعاتی کوردستان”، لە بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە خۆیان بوارد. شایانی باسه‌ به‌شداری به‌رپرسانی حكومه‌تی رژیم له‌ مه‌راسمی رۆژی هه‌واڵنێر، له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ وڵاتی ئێران وه‌كوو زیندانی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌ جیهان ناوبانگی ده‌ركردووه‌.