ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی ئاڵای فه‌له‌ستین له‌ به‌رده‌م نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان

378
رۆژی جومعه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌یه‌ك، به‌ هه‌ڵواسینی ئاڵای فه‌له‌ستین له‌م‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ نیۆیۆرك ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ به‌ دژایه‌تی توندی ئێسرائیل و ئامریكا و شه‌ش وڵاتی دیكه،‌ په‌سه‌ند كرا. هه‌ڵواسینی ئاڵای فه‌له‌ستین له‌ پاڵ باقی وڵاتانی جیهان، بایه‌خێكی سه‌مبولیكی هه‌یه‌ و ئه‌م وڵاته‌ هه‌روا نابێت به‌ ئه‌ندامێكی ره‌سمی كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “سائێب عه‌ریقات” یه‌كێك له‌ دیپلۆماته‌ فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ قسه‌ و باسێكدا، هه‌ڵواسینی ئاڵای فه‌له‌ستین له‌ رێكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی دانپێدانانێكی جیهانی به‌ ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ناولێبرد.