ره‌مه‌زان كه‌ماڵ ئه‌حمه‌د به‌ندكراوی سیاسیی ده‌چێته ‌ناو حاڵه‌تی كۆما

89q.jpgzzzzzzzzzzzzzzzz
به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار”ره‌مه‌زان كه‌ماڵ ئه‌حمه‌د” به‌ندكراوی سیاسیی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ زیندانی “ره‌جایی شه‌هر” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی”ساسان”ی تاران گۆاستراوه‌.
ئه‌م زیندانیه‌ سیاسییه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا وێڕای‌ راگه‌یاندنی مانگرتن له‌ خواردن، نامه‌یه‌كی بۆ ریاسه‌تی زیندانی “ره‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج نووسیوه‌، كه‌ هه‌ر جۆره‌ به‌رپرسیاره‌تیی گیانی و ته‌ندورستی خۆی خستبووه‌ ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی. له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ره‌مه‌زان كه‌ماڵ ئه‌حمه‌د” له‌ساڵی ٨٧وه‌ تا ئێستا ناوبراو سێ جار ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌وانه،‌ ٤٠ رۆژ له‌ سه‌رماوه‌زی ساڵی ٨٨دا، دوو هه‌فته‌ له‌ پووشپه‌ڕی ٩١ و دواهه‌مین جاریش ١٠ رۆژ له‌ ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوو هه‌وڵی مانگرتن له‌خواردنی دابوو، كه‌ به‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌، به‌رپرسانی زیندانی “قه‌زوێن” ئه‌ویان بۆ زیندانی “ره‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج گۆاسته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین جار بۆ نه‌خۆشخانه‌ گۆاستراوه‌ به‌ڵام هه‌رجاره‌ و به‌ بیانووی جۆراوجۆر ته‌نانه‌ت پشكنینی پزیشكیشی بۆ نه‌كراوه‌. ناوبراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م‌ هه‌ڵسووكه‌وتانه‌‌، مانگرتن له‌ خواردنی راگه‌یاند و به‌رپرسیاره‌تی ته‌ندورستی گیانی خۆشی خستۆته‌‌ ئه‌ستۆی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌.