ره‌وتی ئیخراجی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی كۆمباین سازی ئه‌راك

834
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی ئیخراجی ١٨٦ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی كۆمباین سازی ئه‌راكی له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوو راگه‌یاند. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاران، ئه‌م كرێكارانه‌یان به‌ بیانووی “كه‌مبودی نه‌قدینه‌گی شیركه‌ت و نه‌بوونی كار”، له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه‌. له‌نێو كرێكارانی ئیخراجی، كه‌سانێك به‌ پێشینه‌ی كاری ١٠ ساڵیش به‌رچاو ده‌كه‌ون. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ره‌وتی ئیخراج سازییه‌كان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیاتر له‌ ١٠ رۆژه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.