به پێی راپۆرتی “هێرانا”، له رۆژانی ٦ و ٧ی مانگی ره‌شه‌ممه له زیندانه‌كانی “شه‌هابی كرمان، به‌نده‌رعه‌باس، جیرۆفت و عادڵ ئابادی شیراز”، هه‌شت زیندانی ئێعدام كران. به پێی ئه‌م راپۆرته، ده‌زگای قه‌زایی رژیم “حه‌سه‌ن شه‌هریاری و داوود جه‌ماڵ بارزی” به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر له رێكه‌وت ٧ی مانگی ره‌شه‌ممه له زیندانی جیرۆفت ئێعدام كرد. هه‌روه‌ها له‌م رێكهوتهدا “مه‌نسوور كارگه‌ر” به تۆمه‌تی “زه‌نا و قه‌تڵ”، له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كرا. “عه‌لی بهرسهڵامهت، موراد به‌خش سابۆكی، عه‌لی دهشتێستان و مه‌رزیه حوسه‌ین زێهی”ش له رۆژی ٧ی مانگی ره‌شه‌ممه به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخهدر له زیندانی كرمان ئێعدام كران و هه‌روه‌ها “ئه‌میر باقرپوور”یش له رۆژی ٦ی مانگی ره‌شه‌ممه له زیندانی عادڵ ئاباد به تۆمه‌تی قه‌تڵ له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه ئێعدام كران.