ره‌وتی داخرانی كارخانه‌كانی سیمان و بێكاری كرێكاران

152q
دوابه‌دوای داخرانی واحێدی ٧ی كارخانه‌ی سیمانی تاران، زیاتر له‌ ١١٣ كرێكاری په‌یمانكاری به‌پێشینه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران.
خاوه‌نكاری كارخانه‌ له‌ حاڵێكدا ئه‌م كرێكارانه‌ی به‌ بیانووی “كه‌مبودی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و نه‌بوونی بازاڕی فرۆش” له‌سه‌ركار ده‌ركرد كه‌ دوو مانگ له‌ حه‌قده‌ستی دواخراویشیان تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، پێش له‌ داخرانی واحێدی ٧ی كارخانه‌ی سیمانی تاران، نزیكه‌ی ١٥٣ كرێكاری قه‌راردادی راسته‌وخۆ و ١١٣ كرێكاری په‌یمانكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ پێشینه‌ی كاری جیاجیا كاریان ده‌كرد.