دوابه‌دوای داخرانی ٤٢٠ واحێدی بهردبڕی دیكه له ٣ شاری ئۆستانی فارس، لانیكه‌م ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌م واحێده له كار بێكار بوون.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم” ناكۆكی ناوه‌نده بهردبڕییهكان و سازمانی ماڵیاتی رژیم له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ماڵیات سه‌باره‌ت به ئه‌رزشی ئه‌فزوده، داخرانی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. به پێی ئه‌م راپۆرته، چوونه‌سه‌روه‌ی ٣ به‌رابه‌ری نرخی هه‌ڵگره‌كانی وزه له‌چاو ٣ ساڵی رابردوویش له هۆكارگه‌لێكی دیكه‌ی داخرانی ناوه‌نده‌كانی بهردبڕی له ئۆستانی فارسه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامێكی كۆمیسیونی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیسی رژیم، هه‌واڵی به‌كرده‌وه دره‌هاتنی به‌ته‌واوه‌تی یاسای ماڵیات له‌سه‌ر ئه‌رزشی ئهفزودهی راگه‌یاند.