ره‌وتی دامه‌زراندنی كرێكارانی پسپۆری چینی له‌ سه‌نایه‌عی ئێران

596y
دوابه‌دوای ره‌وتی دامه‌زراندنی كرێكارانی چینی له‌ سه‌نایه‌عی ئێران، راپۆرته‌كان باس له‌ هاتنی له‌ناكاوی ١٠٠ تا ١٥٠ كرێكاری چینی بۆ دروست كردنی پرۆژه‌ی “ئالۆمینیۆمی جنوب”، له‌ ئۆستانی فارس ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌یه‌ك پاش هاتنی كرێكارانی چینی بۆ پرۆژه‌ی “فولادی زه‌ره‌ند” له‌ كرمان، بڕیاره‌ ده‌یان كرێكاری چینی دیكه‌ بۆ دروست كردنی گه‌وره‌ترین موجته‌مه‌عی ئالۆمینیۆمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ شاری “لامه‌رد”ی ئۆستانی فارس له‌ حاڵی ساخت دایه‌، بێن بۆ ئێران. سه‌رچاوه‌ كرێكارییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌، بڕیاره‌ بۆ وه‌رێخستنی به‌شه‌ جیاجیاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌م پرۆژه‌یه،‌ له‌وانه‌ سایتی پرۆژه‌ و شارۆچكه‌ مه‌سكوونییه‌كانی له‌ حاڵی ساختدا له‌ كرێكارانی موته‌خه‌سسی چینی و بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ شوێنی سایته‌كه‌ له‌ كرێكارانی موته‌خه‌سسی ئۆكراینی، كه‌ڵك وه‌ر‌بگیردرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →