ره‌وتی رۆژ له‌دوای رۆژی ته‌عتیلی واحیده‌كانی به‌رهه‌مهێنان

24y
ئه‌ندامێكی “كومیسیونی سه‌نایعی مه‌جلیس”ی رژیم، هه‌واڵی ته‌عتیلی ٥٠ له‌سه‌دی كارخانه‌كان و واحیده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كانی راگه‌یاند.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی رژیم‌ له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ٥٠ له‌سه‌دی دیكه‌ی سه‌نایه‌ع و واحیده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كانیش نیوه‌ چالاك و یان زه‌ره‌رمه‌ند بوون. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا جێگری وه‌زیری سه‌نعه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا”، هه‌واڵی داخرانی ١٤ هه‌زار كارخانه‌ی له‌ ئێران راگه‌یاند. به‌ وته‌ی ناوبراو، “هه‌روه‌ها ٢٢ هه‌زار واحیدی سه‌نعه‌تی به‌ زه‌رفیه‌تی كه‌متر له‌ ٥٠ له‌سه‌د كار ده‌كه‌ن.”