رێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌ی ئابووری له نۆێترین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه كه كه‌لێنی نێوان سه‌رمایه‌داران و هه‌ژاران له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌یه، هه‌روا روو له زیاد بوونه.به پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه، له سه‌رجه‌م ئه‌م ٣٤ وڵاته ئه‌ندامه، داهاتی ١٠ له‌سه‌دی كه زۆرترین سه‌روه‌تیان هه‌یه، به شێوه‌ی مامناوه‌ند، ٩ و ٦ دههۆمی به‌رابه‌ر داهاتی ١٠ له‌سه‌دییه كه كه‌مترین سه‌روه‌تیان هه‌یه. به پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نابه‌رابه‌رییه، كه‌لێنێكی قووڵه كه له نێوان ئاستی ته‌حسیلاتی وڵاتانی ئه‌م ئه‌ندامانه‌دا هه‌یه و ئه‌مه به‌ربه‌ستێك پێدێنێت بۆ ئاستی په‌ره‌پێدان به مه‌هاره‌ت و له‌سه‌ر پێكهێنانی هێزی كار، كاریگه‌ری هه‌یه. شایانی باسه، یه‌كێك له هۆكارهكانێك كه ئه‌م رێكخراوه له ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی نابه‌رابه‌ری ناوی لێبردووه ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پیشه‌كانی “نا ستاندارد” له‌وانه قه‌رادادی كاتی و شوغله ئازاده‌كانه. ئه‌م رێكخراوه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: “بنهماڵهگهلێك كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات پشتیان به‌م پیشانه به‌ستووه، زۆرتر له‌گه‌ڵ هه‌ژاری ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن. نیزامی ماڵیاتی و خه‌ده‌ماتی پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی عادڵانه‌ی داهات، كاریگه‌ری نه‌بووه.