رووخاندنی ئاسه‌واره‌ مێژویی و باستانییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

68
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتدپرێس”، رۆژی جومعه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان، به‌شی قه‌دیمی شاری “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن كه‌ له‌ ئاسه‌واره‌كانی فه‌رهه‌نگی جیهان به‌ ئه‌ژمار دێت، بۆمباران كرد.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا زیاتر له‌ ٥ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی “یونێسكۆ” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك وێڕای مه‌حكوم كردنی روخاندنی به‌شی قه‌دیمی شاری سه‌نعا، ئه‌م به‌شه‌ی شاری له‌ كۆنترین بافته‌ شه‌هری و مێعمارییه‌كان ناولێبرد. به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ كۆتایی مانگی رابردووی ئه‌مساڵی زایینیش، شاری مێژوویی “مارب” و مۆزه‌ی میللی له‌ شاری “زوومار” كه‌ بریتییه‌ له‌ ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ كاری ده‌ستی، له‌ جه‌ریانی بۆمبارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌ته‌واوه‌تی وێران كران.