روودانی ئه‌سید پاشی له‌ شاری خۆی

56
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ژنێكی لاو له‌ شاری “خۆی” له‌ ئۆستانی “ئازه‌ربایجانی غه‌ربی” بووه‌ قوربانی ئه‌سید پاشی.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه‌ و سه‌ردانی “پاركی مه‌ریم”ی شاری “خۆی”یان كربوو، له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌ پێشووه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌سیدی پێداكرا و به‌ توندی سووتا. دواتر كوره‌كه‌ی كه‌ ده‌یهه‌ویست له‌ دایكی دیفاع بكات، له‌ لایه‌ن ئه‌م هێرشبه‌ره‌وه‌ به‌ چه‌كی شكاری ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو.