به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه تهسادوفێك له جاده‌ی سنه ـــ دیوانده‌ره روویدا كه به هۆیه‌وه لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له جه‌ریانی ئه‌م رووداوه كوڕێكی لاو به ناوی “حامێد مه‌حمودی” خه‌ڵكی ئاوایی “كۆڵ”ی ناوچه‌ی ساراڵ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه به‌هۆی ناستاندارد بوونی جاده‌كانی ئێران و به تایبه‌ت كوردستان و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار، رۆژ نییه كه حادیسه‌ی رانهندهگی روونه‌دات و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام نه‌بن.