به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هۆی رووداوی رانهندهگی له ناوچه‌ی كامیاران، چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سیش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له ئاكامی ته‌سادوفی ئۆتۆمبیلێكی پژۆ ٤٠٥ له‌گه‌ڵ وانت بارێك له جاده‌ی نێوان ئاواییه‌كانی گۆمه‌ته و ئاسنگران له كامیاران، چوار هاوڵاتی كه هه‌موویان دانیشتووی شاری كامیاران بوون و یه‌كێكیان ناوی پژمان باجه‌ڵانی بوو، گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. شایانی باسه به هۆی ناستاندارد بوونی جاده‌كانی ئێران و به تایبه‌ت ناوچه جیاجیاكانی كوردستان و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار، رۆژ نییه كه شاهیدی رووداوی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه نه‌بین كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.