ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی روودانی ته‌سادوفی رانهندهگی له ناوچه‌ی كامیاران سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به هۆی ته‌سادوفی نێوان دوو ئۆتۆمبیلی سه‌واری پراید و په‌یكان له نزیك ئاوایی “ماویان” سه‌ر به ناوچه‌ی كامیاران، سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمۆبیله پرایده‌كه كه خه‌ڵكی ئاوایی زێویه بوون و یه‌كێكیان موعه‌لیمی ده‌بیرستان له شاری كامیاران بوو، گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه به هۆی خراپ بوون و ناستاندارد بوونی جاده و رێگاوبانه‌كانی كوردستان و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌سادوفی رانهندهگی رووده‌دات كه به هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی خه‌ڵكی لێده‌كه‌وێته‌وه.