روودانی ته‌سادوفی رانه‌نده‌گی له‌ جاده‌ی سه‌قز ـــ دیوانده‌ره‌

271
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی ته‌سادوفی رانه‌نده‌گی له‌ جاده‌ی سه‌قز ـــ دیوانده‌ره‌، ده‌یان هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون.سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، له‌ نزیك ئاوایی “جونیان” له‌ نێوان شاره‌كانی سه‌قز ــــ دیوانده‌ره‌، به‌ هۆی پێكدادانی ئۆتووبوسێكی خه‌تی بانه‌ ــــ تاران له‌گه‌ڵ تره‌یلیه‌ك كه‌ باری ئاسنی پێبووه‌، ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ١٠ كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كراون، خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌، ساڵانه‌ به‌ هۆی ناستاندارد بوونی جاده‌كان و كۆن بوونی ئۆتۆمبیله‌كان و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار،‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ كوردستان، ده‌بنه‌ قوربانی.