روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ عه‌ره‌بستان

308y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، هێرشێكی خۆكوژی له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی شێعه‌یان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی، ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، جارێكی دیكه‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی عه‌ره‌بستان له‌ شاری “ده‌مام”، كرایه‌ ئامانجی هێرشی خۆكوژی. به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ خۆكوژییه‌، ٤ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش، بریندار بوون. گروپی “داعش” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. شایانی باسه‌، هه‌فته‌ی رابردووش، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ مزگه‌وتێك له‌ شاری “قه‌تیف” روویدا كه به‌ هۆیه‌وه‌‌ ٢١ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ١٢٠ كه‌سی دیكه‌ش، بریندار بوون.