سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان له باكوور و رۆژئاوای شاری بێجی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی “سه‌لاحه‌دین”ی عێراق، ١١ هێزی ئه‌منیه‌تی كوژران و ٢١ كه‌سیش بریندار بوون. به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تییه‌كان، ١١ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای داعشه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عێراق له ناوچه‌ی باكوور و رۆژئاوای شاری بێجی ته‌قێندرانه‌وه. گروپی ئیسلامگه‌رای داعش نیوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی شاری بێجی و یه‌ك سێهه‌می پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م شاره‌یان له كۆنتڕۆڵ دایه. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ئه‌ندامانی داعش، ١٢ لاویان له خه‌ڵكی ناوچه‌ی “حه‌ویجه، زاب و عه‌باسی” له ئۆستانی “كه‌ركووك” ئێعدام كرد.