روودانی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر

90y
رۆژی جومعه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ جه‌ریانی روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی “به‌غدا و هه‌ولێر” له‌ عێراق، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك پڕله‌ مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌ نزیك كونسولگه‌ری ئامریكا له‌ شاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان، سێ كه‌س كوژران و ١١ كه‌سیش بریندار بوون. قوربانیانی ئه‌م هێرشه‌، هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون و به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی، هیچ زیانێك به‌ كاركۆنانی ئه‌م كونسولگه‌رییه‌ نه‌گه‌یشتووه‌. هاوكات له‌ شاری به‌غدا، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوو عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی، ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ له‌ باشوری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا روویداوه‌. شایانی باسه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای داعشژ، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.