روودانی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ پێته‌ختی یه‌مه‌ن

5
رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ نزیك مزگه‌وتێك له‌ شاری “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌دا لانیكه‌م دوو كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌، گروپی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی‌ وه‌ئه‌ستوو گرتووه‌. شایانی باسه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردانیش، روودانی چه‌ندین زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ سه‌نعا، كوژرانی ٢٠ كه‌س و بریندار بوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.