روودانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆیناوی له‌ ئه‌فغانستان

33
رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی له‌ ئۆستانی “قه‌ندهار” له‌ باشووری وڵاتی ئه‌فغانستان، شه‌ش كه‌س مه‌ده‌نی كوژران.وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئۆستانی قه‌ندهار رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ چوار ژن به ‌هۆی عبوری ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌سه‌ر بۆمبێك كه‌ له‌ ناوچه‌ی “شاه‌ وه‌لی كووت” دانرابوو، گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، ناوبراو گروپی تاڵبانی به‌ به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌ ناولێبرد.