روودانی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌نارجاده‌یی له‌ ئه‌فغانستان

445
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی شه‌ممه‌ ٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ جه‌ریانی روودانی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌نارجاده‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ كه‌ له‌ شاری “جه‌لال ئاباد” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان روویدا، بریندار بوونی چوار كه‌س له‌وانه‌ منداڵێكی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌، تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.