ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له شاری “ئهلقۆبه”ی رۆژهه‌ڵاتی لیبی، لانیكه‌م ٣٠ كوژرا و ده‌یان برینداری لێكهوتهوه.
سه‌رۆكی پارلمانی لیبی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبیله‌كان له پۆمپی به‌نزینێك له نزیك ساختمانی سازمانی ئه‌منیه‌ت له‌م شاره ته‌قینه‌وه. شایانی باسه ئه‌م ته‌قینه‌وانه له حاڵێكدا رووده‌دات كه گروپه میلیشیاكانی ره‌قیب له لیبی چالاكن و ئه‌رته‌شی میسریش چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش رایگه‌یاندووه كه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی سه‌ڕبڕینی ژماره‌یه‌ك له مه‌سیحیانی قێبتی میسری، بنكه و باره‌گاكانی داعشی له رۆژهه‌ڵاتی لیبی بۆمباران كردووه.