روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ قامیشلووی كوردستانی سوریه‌

609
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شاری قامیشلووی كوردستانی سوریه‌ ته‌قیه‌وه‌.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی خه‌لیج له‌ گه‌ڕه‌كی “كورنش”ی شاری قامیشلووی كوردستانی سوریه‌ روویدا، دوو ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بریندار بوون و خه‌ساره‌تێكی زۆری ماڵیش به‌ دوكانه‌كانی نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتووه‌. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.