به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، شه‌وی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی روودانی ته‌قینه‌وه له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی شیمیایی له رۆژهه‌ڵاتی چین، ١٤ كرێكار به توندی بریندار بوون.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌مه دووهه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌م كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی شیمیایی دا رووده‌دات. شایانی باسه، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری “موامینگ” له ناڕه‌زایه‌تی به چالاكیه شیمیاییه‌كانی ئه‌م كارخانه و هه‌روه‌ها مه‌ترسیدار بوونی بارودۆخی ته‌ندروستی هاوڵاتیان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.