روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ دیاربه‌كر

28
رۆژی جومعه‌ ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی “حێزبی دێموكراتیكی خه‌ڵقه‌كان” له‌ شاری “دیاربه‌كر”ی توركیه‌، لانیكه‌م دوو كوژراو و زیاتر له‌ ١٠٠ برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كاتێك روویدا كه بریاڕ بوو، “سه‌لاحه‌دین دمیرتاش”، رێبه‌ری حێزبی دێموكراتیكی خه‌ڵقه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سوخه‌نڕانی بكات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، مانگی رابردووش، دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ده‌فته‌ره‌كانی ئه‌م حێزبه‌ له‌ شاره‌كانی “مێرسین و ئادانا”، چه‌ند برینداری لێكه‌وته‌وه. شایانی باسه‌، ٣١ حێزب، جه‌وازی حزووریان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری توركیه‌ له‌ لایه‌ن شورای باڵای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌‌ وه‌رگرتووه‌. له‌م نێوانه‌دا، “حێزبی عه‌داڵه‌ت و ته‌وسێعه‌، جومهوریخوازی خه‌ڵق، حه‌ره‌كه‌تی میللی گه‌را، دێمۆكراتیكی خه‌ڵق و هاوپه‌یمانی دوو حێزبی سه‌عاده‌ت و یه‌كگرتوویی گه‌وره‌” له‌ سه‌ره‌كی ترین ئه‌حزابێكن كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی له‌ ٥٥٠ كورسی نۆێنه‌رایه‌تی له‌ مه‌جلیس، هه‌وڵ ده‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.