روودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مقه‌ڕی پۆلیسی چاد

83
به‌ پێی راپۆرتی ” بی بی سی”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، روودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیادا له‌ مقه‌ڕی پۆلیس له‌ “ئێنجامێنا”، پێته‌ختی جومهوری “چاد”، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ لانیكه‌م ٢٣ كه‌س كوژران و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی چاد، له‌ ئاكامی هێرش بۆسه‌ر ناوه‌ند و ئاكادێمی پۆلیسی چاد له‌ پێته‌خت، چوار كه‌س له‌ هێرشبه‌رانی گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكوحه‌رام”یش كوژران. جێگای ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا هێشتا هیچ گروپێك به‌رپرسایتی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.