سه‌رله به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كرێكار به هۆی حادسهی ته‌قینه‌وه له واحێدی پێترۆشیمی “ماروون” به قورسیی بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه له واحیدی پۆلی ئێتیلێن پێترۆشیمی ماروون له مه‌نته‌قه‌ی ویژه‌ی ئیقتسادیی “به‌نده‌ر خومه‌ینی” روویدا، لانیكه‌م دوو كرێكار تووشی حاڵه‌تی سووتان هاتن و رهوهانهی ئۆرژانس كران. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه به هۆی حادیسهیهكی هاو شێوه كه له مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵدا روویدا، یه‌كێكی دیكه له كرێكارانی ئه‌م پێترۆشیمیه به هۆی سووتانی قورسه‌وه گیانی له ده‌ستدا.