روودانی تێكهه‌ڵچوون له‌ شاری كامیاران

253
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نێوان ژماره‌یه‌ك له‌ به‌سیجیانی رژیم له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ شاری كامیاران، لانیكه‌م ٥ كه‌س كوژران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی سێشه‌ممه‌ تێكهه‌ڵچوونێكی قورس له‌ ناوچه‌ی كامیاران له‌ نێوان گروپێك له‌ چه‌كدارانی نه‌ناسراو و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌سیجیانی ئه‌م شاره‌ له ئاوایی “گه‌شكی” روویدا كه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌، ٥ كه‌س له‌ به‌سیجیانی رژیم كوژران. پێویسته‌ بوترێ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌ ره‌سمی به‌رپرسایه‌تی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →