روودانی جه‌نایه‌تی جه‌نگی له‌ یه‌مه‌ن

267
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ بیانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كوژرانی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن نیشانه‌ی روودانی جه‌نایه‌تی جه‌نگی له‌م وڵاته‌یه‌.
به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌، هێرشی‌ ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعودی و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی گروپی حه‌وسی و لایه‌نگرانیان له‌ لایه‌ك و نه‌یارانیان له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌رخه‌ری روودانی جه‌نایه‌ت له‌م وڵاته‌ن. به‌ وته‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌كمانگی رابردوودا له‌ جه‌ریانی هه‌شت جار هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستان، لانیكه‌م ١٤١ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠١ كه‌سیش بریندار بوون. ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی، نیشانه‌ی كاره‌ساتبار بوونی ئه‌م شه‌ڕه‌یه‌ كه له‌ درێژماوه‌دا‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك داده‌نێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →