روودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ عێراق

316
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس”، رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی كه‌نارجاده‌یی له‌ باشوور و رۆژئاوای به‌غدا، كوژرانی ٧ كه‌س و بریندار بوونی ١٩ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نارجاده‌یی له‌ رێگای كاروانێكی سنوورپارێز پێنج كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراق كوژران و ده‌یان كه‌سیش به‌ توندی بریندار بوون. ئه‌م كاروانه‌ به‌ره‌و سنووری ئۆردۆن له‌ رۆژئاوای عێراق ده‌چوو كه‌ له‌ نزیك قه‌رارگای سنووریی “تریبیل” كرایه ئامانج. هه‌روه‌ها له‌ پێته‌ختی عێراق، چه‌كدارانی نه‌ناسراو، ٢ كه‌سیان له‌ رۆژئاوای به‌غدا به‌ زه‌بری گولله كوشت.