روودانی زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له‌ عێراق

463t

له‌ ئاكامی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی شاری “دووز خورماتوو” له‌ ئۆستانی سه‌لاحه‌دینی عێراق، لانیكه‌م ٢ كه‌س كوژران و ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌واڵنێری ره‌سمی عێراق، ژماره‌ی كوژراوانی ٢ كه‌س راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لانیكه‌م ٤ كه‌س كوژراون. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ له‌سه‌ر‌ رێگایه‌كی سه‌ره‌كی روویدا كه‌ شاره‌كانی “كه‌ركوك” و “دووز” به‌ شاری به‌غداد ده‌به‌ستێته‌وه‌. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری یه‌كێك قه‌ره‌باڵغ ترین نانه‌واخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌ گه‌ڕه‌كی “ماڵبه‌ند”، روویدا. دوایین ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیكی قه‌رارگای “به‌در”ی سپای پاسداران بووه‌. ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ له‌ حاڵێكدا روویاندا كه‌ ئه‌رته‌شی عێراق و هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ئێران خه‌ریكی پێشڕه‌و‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری تكریت له‌ ده‌ستی “داعش” دان.