روودانی سه‌دان شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ ساڵی ٢٠١٤

576t

به‌ پێی لێكۆلینه‌وه‌ی “ئه‌نستیتۆیی هایدێلبێرگ” له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، جیهان شاهیدی ٢١ شه‌ڕ و ٤٢٩ تێكهه‌ڵچوونی سیاسی ــــ نیزامی بووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “ئه‌نستیتۆیی هایدێلبێرگ”، ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌چاو ساڵێك پاش له‌وه‌ ١٠ حاڵه‌ت زیادی كردووه‌. راپۆرته‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ژماره‌یه‌ك تێكهه‌ڵچوونی نیزامی له‌ ئاستی جیهان چووه‌ته‌سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كان و چاپه‌مه‌نیه‌كان زیاتر سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره‌ هه‌واڵ و راپۆرت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ده‌هه‌ی ١٩٩٠ی زایینی تا ئێستا، ژماره‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌ نیزامیه‌كان هیچ كات به‌ رێژه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی نه‌بووه‌. له‌ نێوان ٤٢٩ حاڵه‌تی تێكهه‌ڵچوونی سیاسی، ٤٦ حاڵه‌ت “زۆر توندوتیژانه‌” ریز به‌ندی كراون.