روودانی هێرشی خۆكوژی له‌ رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌

191
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، شه‌وی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، دوابه‌دوای روودانی هێرشێكی خۆكوژی له‌ شاری “دغۆبایه‌زید” له‌ رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌، ٢ هێزی ئه‌منیه‌تی توركیه‌ و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون. له‌م هێرشه‌دا كه‌سێكی خۆكوژ، تراكتۆرێك كه‌ هه‌ڵگری ٢ تۆن مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی بوو، له‌ نزیك ژاندارمێری ناوچه‌كه‌ ته‌قانده‌وه‌. ئه‌م هێرشه‌ خۆكوژیه‌ له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ توندووتیژییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی “پ ك ك” له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. شایانی باسه‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ چه‌ندین جار بنكه‌ و باره‌گاكانی “پ ك ك”ی له‌ باكووری كوردستانی عێراق بۆمباران كردووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ جه‌ریانی هێرشی‌ ئاسمانی ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆسه‌ر باكووری كوردستانی عێراق، زیاتر له‌ ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.