روودانی هێرشی خۆكوژی له‌ سنوری عێراق و ئۆردۆن

137y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان، له‌ جه‌ریانی چه‌ند هێرشی خۆكوژی له‌ سنووری “عێراق و ئۆردۆن”، لانیكه‌م ١٧ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی عێراق كوژران و بریندار بوون. گروپی “داعش” وێڕای وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشانه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ٣ ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراوی له‌ ناوچه‌ی سنووریی “تۆریبێل”ش له‌ عێراق ته‌قاندۆته‌وه‌. سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منییه‌تی عێراق رایانگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی داعش زیاتر له‌ ٥٠ سه‌ربازی عێراقییان پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ئێعدام كردووه‌. شایانی باسه‌ له‌ حاڵی حازردا چه‌ندین به‌شی به‌رچاو له‌ ئۆستانی ئه‌نبار له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش دایه‌.