روودانی هێرشی خۆكوژی له‌ عه‌ره‌بستان

208
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ جه‌ریانی هێرشێكی خۆكوژیدا له‌ مزگه‌وتێك له‌ ئۆستانی “عه‌سیر” له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان، لانیكه‌م ١٧ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه‌سێكی خۆكوژ له‌ حاڵێكدا كه‌ هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی عه‌ره‌بستان له‌م مزگه‌وته‌ بوون، خۆی له‌ نێوان ئه‌واندا ته‌قانده‌وه‌. هێشتا هیچ گروپ یان كه‌سێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ له‌م مانگانه‌ی دواییه‌شدا ته‌قینه‌وه‌گه‌لێك له‌ مزگه‌وتی شیعه‌كان له‌ “عه‌ره‌بستانی سعودی و كوه‌یت” روویداوه‌. شایانی باسه‌، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی رابردوو له‌ مزگه‌وتی شێعه‌كانیشی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو.