روودانی هێرشی خۆكوژی له‌ مزگه‌وتێك له‌ سه‌نعا

339
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، به‌ هۆی روودانی دوو هێرشی خۆكوژی له‌ مزگه‌وتێكی شیعه‌ له‌ سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٣٢ كه‌س كوژران و ٩٨ كه‌سیش بریندار بوون.هێرشی یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن كه‌سێك كه‌ كه‌مه‌ربه‌ندێكی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ستبوو، روویدا. هێرشی دووهه‌م له‌ رێگای ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكرا و له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ڵك بۆ رزگار كردنی گیانی برینداران كۆببوونه‌وه‌، هاته‌ ئاراوه‌. شایانی باسه‌ گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” به‌رپرساریه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. ئه‌م گروپه‌ پێشتریش مزگه‌وتی شیعه‌كانی له‌ یه‌مه‌ن كردووه‌ ئامانج.